یەکگرتوو داوا دەکات هەردوو سەرۆکوەزیران لەسەر پرسی مووچە بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن

12-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و فراکسیۆنی پارتی بەشداری نەکرد. پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو دەڵێت، "داوامان کردووە سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و هەردوو وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن لەسەر پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان".
 
رۆژی شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، دارا سێکانیانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ئەندامان بەڕێوەچوو، سەرۆکی هەر چوار فراکسیۆنی یەکگرتوو، نەوەی نوێ، یەکێتی و کۆمەڵ ئامادەبوون و قسەیان کرد، بەڵام فراکسیۆنی پارتی ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون".
 
بە گوتەی دارا سێکانیانی، فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەم کۆبوونەوەیان بە دەرفەت زانیوە و بابەتی مووچەیان ورووژاندووە. 
 
ئەو پەرلەمانتارە گوتی، "سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەسەر پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە، کە بانگهێشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاوات شێخ جەناب و تەیف سامی وەزیرانی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێن، بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەی مووچە لە پەرلەمان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
 
وەک دارا سێکانیانی گوتی: چاوەڕێی وەڵامی پەرلەمانن و بڕیارە دووشەممە کۆببنەوە.
 
هەروەها بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراق، رۆژی دووشەممە، 14ـی ئەم مانگە دادگەکە لەسەر سکاڵایەک دادەنیشێت کە لەلایەن سکاڵاکاران رەمەزان عەبدولڕەحمان، کاروان ئەحمەد سلێمان تۆمارکراوە. سکاڵاکاران داوا دەکەن، بڕیار بدرێت کە وەزارەتی دارایی عێراق گەرەنتی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات بەشێوەی مانگانە و بێ دواکەوتن، بێ رووانین لە ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو حکومەت لەسەر راڤەی دەقە یاساییەکانی یاسای بودجەی عێراق یان هەر هۆیەکی دیکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.