لە سلێمانی پلاستیک و نایلۆن تێکەڵ بە زبڵ و خاشاک ناکرێن

12-08-2019
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
سەتڵی تایبەت بە ماددە نایلۆن و پلاستیکەکان دادەنرێت
سەتڵی تایبەت بە ماددە نایلۆن و پلاستیکەکان دادەنرێت
A+ A-

رووداو - هەولێر 

لە شاری سلێمانی هەڵمەتێک بۆ کەمکردنەوەى ئەو کەرەستانەى دوژمنى ژینگەن و شوێنگرەوەیان بە کەرەستەی دیکە دەستیپێکردووە و تاوەکو دواى جەژنی قوربان مۆڵەت بە چەند شوێنێکى گشتى دراوە ئەو کەرەستانە بگۆڕن کە بەکاریان دەهێنن.

ئاوات محەممەد، قایمقامى سلێمانی رایگەیاند، کۆمەڵێک رێوشوێنمان گرتووەتەبەر، لەوانە: نانەواخانە و سەموونخانەکان دەبێت زەرفى کاخەز بەکاربهێنن، چێشتخانەکان ئەو کەرەستانە بەکاربهێنن کە لە پشکنین دەردەچن، داواش لە حکومەت دەکەین وابکات بە هەموومان رێژەى کەرەستەى زیانبەخشى ژینگەیى کەمبکەینەوە.

هەموو یەکەنیشتەجێبوونەکانى سلێمانى ئاگادارکراونەتەوە بۆ دانانى سەتڵێکى دیکەى زیادەی تایبەت بە کۆکردنەوە و فڕێدانى کەرەستەى نایلۆن و تێکەڵ نەکردنیان بە پاشماوەکانی دیکە. 

کەمال نورى، سەرۆکى ئەنجوومەنى یەکە نیشتەجێبوونەکان ئاماژە بەوە دەکات، لە قۆناخى یەکەمدا رێنماییمان بەخەڵک داوە کە هەڵدەستین بەکارێکى لەو جۆرە و کارمەندەکانیشمان ئاگادارن و داواى سەتڵى خۆى دیکەمان کردووە، قۆناخى دووەمیش جیاکردنەوەى کارتۆن و خۆڵ و خاشاکى دیکەیە". 

ساڵانە دوو ملیار تۆن زبڵ لە سەرتاسەری جیهان بەرهەمدێت تاوەکو ساڵی 2050 ئەو بڕە بەڕێژەی 70% زیاددەکات. بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستانیش، رۆژانە 10 هەزار تۆن زبڵ کۆدەکرێتەوە، 55% بۆ 60ـی ئەو زبڵانەش لە پلاستیک و نایلۆن و کاخەزپێکدێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چاکسازیی گەورانی هەولێر.

چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دوو هێندەی توانایان حوکمدراویان تێدایە

بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، زیاتر لە شەش هەزار حوکمدراو لە زیندانەکاندان، بەشێکیان زیاترە لە دوو هێندەی توانای راگرتن تێیاندا. بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی حوکمدراوان، پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی ئامادەکراوە و دەدرێتە پەرلەمانی کوردستان.