دادوەر بڕیاری ئازادکردنی دوو گەنجە کوردەکەی نەدا کە لەسەر ئاڵای ئەمریکا دەستگیرکراون

12-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەو دوو گەنجە کوردەی 8 ـی ئەم مانگە لە کەرکووک لەسەر هەڵکردنی ئاڵای ئەمریکا دەستگیرکران ئەمڕۆ برانە بەردەم دادوەر، بەڵام دادوەر بڕیاری ئازادکردنی نەدان.

ئاڵا کەمال، یەکێک لە پارێزەرانی دوو گەنجەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگەی کەرکووک بڕیاری ئازادکردنەکەی نەدا و دوایخست".
 
ئاڵا کەمال گوتی: "بڕیارە سبەی دادوەر بڕیار لەبارەی هەردوو گەنجەکەوە بدات".
 
گەنجەکان بە دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی دۆج چاڵێنجەر و کریسلەر، کە ئاڵای ئەمریکایان هەڵکردبوو و بە شەقامێکی کەرکووکدا سووڕابوونەوە و بەو هۆکارە دەستگیرکرابوون.
 
هەروەها محەممەد غازی، پارێزەرێکی دیکەی دوو گەنجە بە رووداوی گوت: "لە رۆژی دەستگیرکردنی ئەو دوو گەنجە کوردەوە لەسەرهێڵین بۆ ئازادکردنیان و بەردەوام دەبین".
 
دوای دەستگیرکردنی گەنجەکان، عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، گەنجەکان بە گوێرەی مادەی 240ی تایبەت بە سەرپێچی دەستگیرکراون.
 
لە مادەی 240ی یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە، هەر کەسێک سەرپێچیی کرد لەو فەرمانە کارگێڕییانەی کە دەردەچن، ئەوا بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە نابێت زیاتر بێت لە 6 مانگ یان بە پێبژاردنێک کە لە 100 هەزار دینار زیاتر نەبێت، "سزا دەدرێت".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە