پزیشکیان لە سلێمانی سەردانی مەزارگەی مام جەلالی کرد

12-09-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن پزیشکیان لە هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەولێرەوە گەیشتە سلێمانی و لە لایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
 
ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی باڵای یەکێتی لە رێوڕەسمی پێشوازییەکەدا بەشدار بوون.
 
پزیشکیان کاژێر 8:00ـی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە هەرێمی کوردستان؛ ئەو یەکەم سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بێتە هەولێر.
 
دوای گەیشتنی بە سلێمانی لەگەڵ شاندی یاوەری چوونە سەر مەزاری مام جەلال و پزیشکیان یاداشتی خۆی لە دەفتەری یادگاریی مەزارەکەدا نووسی.
 
دواتریش، پزیشکیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی یەکێتی کۆبووەوە. 
 
بەیانیی دوێنێ چوارشەممە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و بڕیارە سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سێ رۆژ بخایێنێت.
 
عێراق یەکەمین وڵاتە کە پزیشکیان دوای سوێندخواردنی وەکو سەرۆککۆمار لە 30ی تەممووزی ئەم ساڵ سەردانی دەکات، سەردانەکەشی دوای بانگهێشتێکی فەرمیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژینگەی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئاستی پیسیی هەوای شارەکەی گەیشتووەتە 161 پلە.

هەوای ورمێ "بۆ هەموو کەسێک" مەترسیدارە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ رایدەگەیێنێت، بۆ دووەمین رۆژ لەسەریەک هەوای شاری ورمێ لە دۆخی "ناتەندروست"ـدایە و ئاستی پیسییەکەی گەیشتووەتە 161 پلە. دەشڵێت، دۆخەکە بۆ هەموو توێژەکان مەترسیدارە.