رووداو دیجیتاڵ
لە 20 رۆژی رابردوودا لانیکەم 8 گەنج لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. بەپێی راپۆرتی رێکخراوێکی مافی مرۆڤی، خراپی دۆخی ئابووری یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتنیان بووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤیی هانا بڵاویکردەوە، لە سێ هەفتەی رابردوودا هەشت گەنج لە شارەکانی مهاباد، سنە، کرماشان، هەرسین، کوویەشت، بۆکان و پیرانشار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. پێنجیان کوڕ و سێیان کچن.
بەپێی بەدواداچوونی مەیدانیی ئەو رێکخراوە لەبارەی هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجانە، دەرکەوتووە، ئەوان بە هۆی هەژاری و خراپی دۆخی ئابووری، ناچارکردنیان بە هاوژینیی نادڵخواز و هەڵاواردنی رەگەزی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
حکومەت و دادپزیشکیی ئێران ئاماری خۆکوشتن بڵاوناکەنەوە، بەڵام حەسەن مووسەوی، جێگری رێکخراوی خۆشبژێوی کۆمەڵایەتیی ئێران دەڵێت، بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستیانە، خۆکوشتن لەو وڵاتە زیاد بووە، گوشاری کۆمەڵایەتی، کولتووری و ئابووری رۆڵی بەرچاویان لە زیادبوونەکەدا هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ