کێشەی دوو هاوسەر لە هەولێر؛ "منداڵەکان بوونەتە قوربانی"

12-10-2025
ڤەژین موراد
دیمەنێکی باوکەکە و منداڵەکان
دیمەنێکی باوکەکە و منداڵەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نەسرین حەسەن، خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە، کە 11 ساڵە لەگەڵ کوڕێکی کۆیی باشووری کوردستان هاوسەرگیریی کردووە، نزیکەی ساڵێکە لە هاوسەر و سێ منداڵەکەی دوورە. ئەم کێشە خێزانییە کاریگەریی قورسی لەسەر ژیانی منداڵەکان داناوە، کە ئێستا لە خوێندن دابڕاون.
 
نەسرین حەسەن باس لە دەردەسەرییەکانی دەکات و دەڵێت: "من خۆم رزگار کرد لە دەستی، ئێستا دەمەوێ منداڵەکانم رزگار بکەم لە دەستی، منداڵەکانم لە ئەشکەنجە رزگار بکەم. لە منداڵەکانیش دەدات. بەتایبەتی کوڕە گەورەکەم. کاتێک بەرگری لێ دەکردم و دەیگوت لە دایکم مەدە، لەویشی دەدا".
 
نەسرین گلەیی لە پڕۆسەی یاسایی دەکات و داوای یارمەتی لە حکومەت دەکات: "10 مانگە داوای یاساییم تۆمار کردووە، بەڵام هیچیان بۆ نەکردووم. پێم دەڵێن ئێمە ناتوانین دەستگیری بکەین. من دەزانم، لەناو ماڵەکەدایە".
 
لە لایەکی دیکەوە، حەسەن ئیسماعیل (باوکی نەسرین) بە رووداوی گوت، کە چووەتە لای هاوسەری نەسرین (باوکی منداڵەکان) و بینیوێتی خۆی و منداڵەکانی لە پارکێکی هەولێر دۆش داماوبوون و دەڵێن لە مزگەوتەکان دەمێننەوە و خەڵک خواردنیان بۆ دەبەن.
 
باوکی منداڵەکان دەڵێت لە هاوژینەکەی نەداوە و هۆکاری تێکچوونی نێوانیان ماڵباتەکانیانن کە وایان لێ کردوون بێ لانە بن.
 
نەبەز عەزیز هاوسەری نەسرین دەڵێت: لەم دابڕانەی نێوانیان، قوربانیی یەکەم منداڵەکانیانن. کچ و کوڕێکیان ساڵێکە نەچوونەتە قوتابخانە و کوڕە بچووکەکەش دەبوو ئێستا لە قوتابخانە بوایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.