لە 60 رۆژدا نرخی مریشک لە ئێران 60% بەرزبووەتەوە

12-10-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
دیمەنی مریشک.
دیمەنی مریشک.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نرخی گۆشت و مریشک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ئەمەش وای کردووە کە بەشێک لە هاونیشتمانییان نەتوانن پێداویستییەکانی رۆژانەیان بکڕن و سفرەی ماڵەکانیان بچووکتر ببێتەوە.
 
لە بازاڕەکانی مهاباد، کڕیار و فرۆشیاران گلەیی لە گرانیی نرخەکان دەکەن. سەلام عەزیز پوور، مریشکفرۆش، بە رووداوی گوت: "لە دوو مانگی رابردوودا نرخی مریشک لە بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رێژەی نزیکەی 60% بەرزبووەتەوە."
 
نرخی پەسندکراوی حکومەت بۆ کیلۆیەک گۆشتی مریشک 108 هەزار تمەنە، بەڵام لە هەندێک شوێن بە زیاتر لە 142 هەزار تمەن دەفرۆشرێ، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کڕینی مریشک کەم بێتەوە.
 
لەدەستدانی سێیەکی هێزی کڕین
 
گرانیی نرخەکان لە کاتێکدایە کە داهاتی تاکەکەسی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە 10 ساڵی رابردوودا بە رێژەی 32٪ دابەزیوە، کە ئەمەش بە واتای لەدەستدانی سێیەکی هێزی کڕینی خەڵک دێت.
 
محەممەد کەریمی، دووکاندار لە مهاباد، باسی لە دۆخەکە کرد، هەروەها دانیشتوویەکی دیکەی مهاباد بە ناوی مستەفا عەبدوڵڵاهی، نیگەرانیی خۆی دەربڕی.
 
لە لایەکی دیکەوە، نرخی گۆشتی سووریش بەرزبووەتەوە، کە جگە لە دابەزینی بەهای تمەن، وشکەساڵی بە هۆکارێکی دیکەی گرانییەکە دادەنرێت، چونکە کەمبوونەوەی ئالیک بۆ ئاژەڵان کاریگەریی لەسەر نرخی گۆشت داناوە، وەک یەکێک لە گۆشتفرۆشەکانی مهاباد ئاماژەی پێدا.
 
بەکارهێنانی گۆشت
 
بەپێی ئاماری بانکی ناوەندی، بەکارهێنانی گۆشتی سوور بۆ هەر تاکێکی ئێرانی نزیکەی 700 گرامە لە ساڵێکدا و بەکارهێنانی مریشکیش 30 کیلۆگرامە.
 
بەپێی دواین ئامار، نرخی گۆشتی سوور لە پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر لە 645٪ و نرخی یەک کیلۆ مریشک زیاتر لە 500٪ بەرز بووەتەوە. بەپێی دانیشتووانی وڵاتەکە، ساڵانە نزیکەی 600 هەزار تۆن گۆشتی سوور و 2 ملیۆن تۆن گۆشتی مریشک بە کار دێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.