دیپلۆماتێکی نیوزیلاندی: نێچیرڤان بارزانی پابەندبوونێکی بەهێزی بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هەیە

12-10-2025
تەنیا ئەحمەد
ئەناستاسیۆس ڤارێلاس، دیپلۆماتی نیوزیلاندی و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی یۆنان بۆ کاروباری یونسکۆ.
ئەناستاسیۆس ڤارێلاس، دیپلۆماتی نیوزیلاندی و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی یۆنان بۆ کاروباری یونسکۆ.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دیپلۆماتێکی نیوزیلاندی دەڵێ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "بەردەوام سەرکردایەتییەکی ژیرانە و پابەندبوونێکی بەهێزی بۆ سەقامگیری و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان نیشانداوە". 
 
ئەناستاسیۆس ڤارێلاس، دیپلۆماتی نیوزیلاندی و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی یۆنان بۆ کاروباری یونسکۆ دەڵێ، نزیکەی 40 ساڵە لە بواری دیپلۆماسیدا چاودێریی کاری ژمارەیەک سەرکردەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی کردووە و نێچیرڤان بارزانی یەکێک بووە لەو سەرکردانەی سەرنجی راکێشاوە.
 
ڤارێلاس گوتی: "مامەڵە دیپلۆماسییەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، چ لەسەر ئاستی هەرێمی و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، وایکردووە وەک دەوڵەتمەدارێک رێزی لێبگیرێ کە خۆی بۆ گفتوگۆ، گەشەپێدان و یەکڕیزی تەرخانکردووە."
 
دیپلۆماتە نیوزیلاندییەکە ئاماژەی بەوەشکرد: "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، بەهۆی سەرکردایەتیی هێمنانە و هاوسەنگییەوە و پابەندبوونی قووڵی بەرامبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی بەرفراوان رێزی لێدەگیرێ."
 
ڤارێلاس گوتیشی: "بەڕێزیان چەندین جار سەلماندوویەتی کە سەرکردایەتیی راستەقینە لە گفتوگۆ، شکۆ و توانای کۆکردنەوەی خەڵکدایە. ئەو تایبەتمەندیانە بوونەتە هۆی ئەوەی لە نێوخۆ و لە دەرەوەی وڵات جێگەی سەرسامبوون بێ."
 
ڤارێلاس هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەخوازێت و دەڵێت: "هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرفەتی ئەوەم بۆ بڕەخسێت لە نزیکەوە بیبینم."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە