لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سوپاسی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات

12-11-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن پەرلەمانی کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر 

 

دادگای فیدراڵی تانەی پەرلەمانی کوردستانی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەسەندکرد، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تانەکان لەسەر پێشنیازی ئەوان بووە و سوپاسی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات کە بەدەمیانەوە چوونە. 
 
لە راگەیێندراوێکدا ئەو لیژنەیە ئاماژە بەوە دەکەن "ئێمە وەک لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەپەلەمان ئەنجامدا، بە وردی شرۆڤەی ئەو یاسایەمان کرد و بۆمان دەرکەوت مافی هاووڵاتیانی کورد لەو ناوچانە پێشێل دەکات لە دەنگدان. بۆیە بەزووترین کات پێشنیازمان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرزکردەوە". 
 
لە پێشنیازەکەیاندا بۆ پەرلەمان ئەو لیژنەیە داوایانکردبوو سکاڵا لەسەر ئەو یاسایە تۆماربکرێت "بە خۆشحاڵییەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەدەم داواکاریەکەمان هات و توانیمان پارێزەرێک دەستنیشان بکەین بەڕێز (سەردار هەرکی) و بریکار نامەی پەرلەمانی پێبدەین بۆ تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە". 
 
ئەو لیژنەیە دەشڵێن جگە لە ئەوان چەند لایەنێکی دیکە تانەیان لەسەر هەمان یاسا تۆمارکردووە، بڕیاربوو دادگا لە 18-11-2019 دانیشتن لەسەر هەموو تانەکان بکات، بەڵام دادگا بڕیاریداوە تانەی لیژنەکەی ئەوان جیابکرێتەوە و دانیشتنەکەی تایبەت بە تانەی لیژنەکەیان هێندراوەتە ئەمڕۆ 12-11-2019 . 
 
ئەو ماددانەی تانەیان لێدابوو ماددەکانی 16، 17، 3، و 12 بوون و لەکۆی نۆ دادوەر هەشتیان لەسەر ئەوە کۆک بوون ئەو ماددانە دەستووری نین. 
 
لە ماددەی 16ـی هەمواری یەکەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ژمارە 12ـی ساڵی 2018 دا هاتووە "ناوەندی هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ ئاوارەکان لە بازنەی هەڵبژاردنی خۆیاندا لە شارە رزگارکراوەکان دەکرێنەوە بۆئەوەی بە کارتی درێژخایەنی دەنگدەر دەنگ بدەن". ئەمەش بەو واتایە ئاوارەکان ناتوانن لە کامپەکان و شوێنی ئاوارەبوونیان دەنگبدەن و ناچارن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان بۆئەوەی بتوانن دەنگ بدەن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە تانەی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر ماددەی 16ـی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی پەسەندکرد، بەوپێیەش ئاوارەکان دەتوانن لە ناوچەکانی خۆیان دەنگبدەن.
 
هاوکات هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکان دوابخات بۆ کاتێک کە دواتر دیاری دەکات، هەروەها پرۆژە یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەدەکات و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتی و بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە هەولێر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر وەڵامی میران بەکر دەداتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و میران بەکر، رۆژنامەڤان و سکرتێری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، دوو گێڕانەوەی جیاواز بۆ رووداوەکەی شەوی رابردوو بڵاودەکەنەوە.