رووداو دیجیتاڵ
پرۆژەیەکی فێربوونی هەڵپەڕکێ لە پارێزگای سێوازی باکووری کوردستان بە دروشمی "با هیچ ئاهەنگێک بێ هەڵپەڕكێ بەڕێوەنەچێت" کراوەتەوە؛ هاونیشتمانیان بەشداری دەکەن و خۆیان فێری هەڵپەڕكێ جۆراوجۆرەکانی باکووری کوردستان دەکەن.
رەمەزان بەکر، بەڕێوەبەری پرۆژە دەڵێت، "کاتێک دەگوترێت هەڵپەڕكێ، گەنجەکانمان فێری پاڵپشتی و پشتگیریی یەکدی دەبن، چونکە دەبینن ئەگەر یەکێکیان هەڵە بکات، هەموویان شکست دەهێنن لە هەڵپەڕکێکەدا".
بەهۆی ئەوەی بەشێک لە گەنجانی سێواز و پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان بە باشی هەڵپەڕکێ نازانن، هەندێکجار ئاهەنگی بووک گواستنەوە بەبێ هەڵپەڕکێ بەڕێوەدەچێت؛ ئەمەش هۆکارێکی کردنەوەی ئەو جۆرە خولانەیە.
نەسرین یوکسەل، بەشداربووی خول ئاماژە بەوە دەکات، "سێ ساڵ لەمەوبەر دەستم بە هەڵپەڕکێ کرد. لەگەڵ کچەکان دەستم پێکرد؛ واتە سەرەتا لەگەڵ ئەواندا بووم. دوای فێربوون تێگەیشتم زۆر دواکەوتووم، بەڵام دواتر گوتم فێربوون تەمەنی بۆ نییە و درێژەم پێدا".
خولەکە بە بەشداریی 23 راهێنەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی کولتووریی سێواز بەڕێوەدەچێت. 632 کەس لەو خولەدا بەشدارییان کردووە.
لە سێوازی باکووری کوردستاندا چەندین جۆر هەڵپەڕکێ هەن، گرنگترینیان هەڵپەڕکێی عەبدوڕەحمانیی پێدەگوترێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ