لە قەرەتەپە سوپای عێراق بە فڕۆکەی ئێف-16 چەکدارانی داعش بۆردوومان دەکات

12-12-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە ناحیەی قەرەتەپە، شوێنێکی چەکدارانی داعشیان بۆردوومان کرد کە چوار چەکداری داعشی تێدابووە. 
 
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 12-12-2022، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگریی ورد لە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی بە هاوئاهەنگی شانەی کردنە ئامانجەکانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزی ئاسمانی عێراقی لە رێگەی فڕۆکەی ئێف-16 لە ناوچەی نارین لە ناحیەی قەرەتەپە، شوێنێکی چەکدارانی داعشیان کردووەتەوە ئامانج کە چوار چەکداری داعشی تێدابوو. 
 
سەبارەت بە ئەنجامی بۆردوومانەکە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، دواتر وردەکاریی زیاتری ئەو بۆردوومانە بڵاودەکەنەوە. 
 
ئەو بۆردوومانە لە کاتێکدایە، رۆژی 10ى کانوونى یەکەمى 2022، شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەدا، لەسەر بنەماى زانیارى هەواڵگرى ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوەکانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ، لە ناحیەی پردێی کەرکووک ئەشکەوتێکی چەکدارانی داعشیان بە فڕۆکەى ئێف-16 بۆردوومان کردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باران بارین لە هەولێر. وێنە بڵند تاهیر-رووداو

پێشبینی دەکرێ سبەی لە بەشێکی باشووری کوردستان تاوەباران بێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان و شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکەن سبەی شەممە باران لە بەشێکی باشووری کوردستان ببارێ؛ باران لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.