رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی فەتوا رایگەیاند، هەر کەسێک دوو ملیۆن و 100 هه‌زار دینار پارەی هەبێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەڕێت، بۆ هەر ملیۆنێک 25 هەزار دینار زەکاتی دەکەوێت. هەروەها سەرفیترەی یەک کەس دوو هەزار و 500 دینارە و فیدیەی رۆژوونەگرتنیش بۆ رۆژێک دوو هەزار و 500 دینارە.
بەگوێرەی شەرعی ئایینی ئیسلام، بۆ دیاریکردنی پارەی زەکات و سەرفیترە، نرخی زێڕ و زیو پێوەرە. د. حەسەن محەممەد پشدەری، بڕیاردەری ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەم ساڵ پارەی سەرفیترە و زەکاتمان بە نرخی زیو یەکلاکردەوە، چونکە ئەم ساڵ بەهای زێڕ زۆر بەرزە، ئەوەش دیاریکراوە کەمترین بڕە کە دانراوە."
رەمەزانی رابردوو ئەنجوومەنی فەتوا، بڕی سه‌رفیتره‌ی بۆ هه‌ر كه‌سێک له‌و ساڵەدا بە سێ هەزار و 500 دینار دیاریکرد، فیدیه‌ی به‌ڕۆژوونه‌بوونیشی بۆ هه‌ر رۆژێک بە هەمان بڕ دیاریکرد.
ساڵی رابردوو ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌ی زه‌كات زیاتر بوو، بەگوێرەی ئەنجوومەنی فەتوا، هەرکەسێک حەوت ملیۆن و 200 هەزار دیناری هه‌بوێت و ساڵی به‌سه‌ردا تێپەڕیبێت، دەبوو بۆ هه‌ر ملیۆنێك دینار بڕی 25 هه‌زار دینار زه‌كات بدات.
پار بۆ دیاریکردنی سەرفیترە و زەکات، نرخی زێڕی عەیار 18 کرابووە پێوەر.
پوخته‌ی فه‌تواکەی ئەنجوومەنی فەتوا:
یه‌كه‌م: رێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌م ساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (2500) ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی بهڕۆژوونه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك (2500) دینار ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كات تێیدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له دوو ملیۆن و 100 هه‌زار دیناری عیراقی؛ واته: هه‌ر كه‌سێك ئەو بڕەی هەبێت و ساڵی به‌سه‌ردا تێپەڕیبێت، واجبه (%2.5) زەکات بدات، کە بۆ هه‌ر ملیۆنێك 25 هه‌زار دیناری عێراقی بدات به هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ