بوومەلەرزەیەک لە سنووری نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان روویدا

13-05-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجتاڵ

بەرێوەبەری کەشناسیی سلێمانی دەڵێت، کاژێر 5:18 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە سنووری نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان روویدا. 
 
رۆژی شەممە، 13-05-2023 ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بوومەلەرزەکە 4.5 پلەی رێکختەر بووە لە سنووری نێوان ئێران و عێراق؛ چەقی بوومەلەرزەکە نزیکەی حەوت کیلۆمەتر لە قەسری شیرین و 21 کیلۆمەتر لە خانەقینەوە دوور بووە. دوای ئەو بوومەلەرزەیەش بوومەلەرزەی دیکە روویداوە، بەڵام بە پلەی کەمتر."
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لەو بارەوە بە رووداوی گوت، بەشێکی زۆری دانیشتووانی قەزای کەلار هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام لە قەزای خانەقین زیاتر هەستی پێکراوە، بەهۆی ئەوەی چەقەکەی لەوێ نزیک بووە. 

 

شارەزاکەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی دەشڵێت، ئەمساڵ سێ بۆ چوار بوومەلەرزەی لەو جۆرە لەو سنوورە روویانداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەشتیاران لە ناوچە دوورەکانەوە سەردانی باڵەکایەتیی دەکەن بۆ بینینی بەفر.

بەفربارینی ئەم ساڵی باڵەکایەتی 10 هێندەی ساڵی رابردووە

رەشەهەوری مانگی رەشەمێ، هێشتا بەفری پێماوە و بەسەر بەرزاییەکانی باڵەکایەتیدا دایدەبارێنێ. وادیارە ئەم ساڵ سپیایی بڕیاریداوە هیچ خاڵێکی رەش بە حەساری سەکرانەوە نەهێڵێت.