رووداو دیجیتاڵ
'شێرەکەی کەرکووک' لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی بەغدا دەستگیرکرا. لە کەرکووکیش دوو کەس بە تۆمەتی وەرگرتنی پارەی حەواڵەی رێکخراوی داعش و دابەشکردنی بەسەر ئەندامانیدا، دەستگیرکران.
رۆژی دووشەممە، 13ی ئایاری 2024، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئاژانسی هەواڵگریی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغدا-رەسافە، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە ناسراوە بە 'میفتاح' و 'شێرەکەی کەرکووک'.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسە تۆمەتبارە بە فێڵکردن لە خەڵک، پۆست و پلەی بۆخۆی داتاشیوە و خۆی بە نزیکی هەندێک بەرپرسی حکومی ناساندووە.
ئەو کەسە دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادگە دەستگیرکراوە. لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، تۆمەتبار دانی بە چەندین کردەوە و فێڵکردن ناوە.
رۆژی دووشەممە، 13ی ئایاری 2024، دەزگای ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوو کەسیان دەستگیرکرد، کاری ئاڵوگۆڕیان دراویان کردووە، لە وڵاتێکی دراوسێوە پارەی حەواڵەی رێکخراوی داعشیان وەرگرتووە و بەناوی کەفالەت بەسەر ئەندامانی داعشیان دابەش کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ