کەشناسیی عێراق: سبەی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت

13-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، سبەی شەپۆلەکە کۆتایی دێت. کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش پێشبینی بارانبارین دەکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی ئایار، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە رووداوى راگەیاند، "خێرایی با و گۆڕانکاری بەردەوام لە پلەکانی گەرما هۆکاری سەرەکی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینانەیە، ئەم شەپۆلی خۆڵبارینەش کە ناوچەکانی باشوور، رۆژئاوا و باکووری گرتووەتەوە، لە دەرەوە هاتووە."
 
بە گوتەی عامر جابری، "ئێوارەی سبەی چوارشەممە، کاریگەری خۆڵبارینەکە لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە."
 
هەر ئەمڕۆ، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، "ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینى نمە بارانێکى کەم و بروسکە بەتایبەت لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور، هەروەها بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا، لە ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان رێژەى خۆڵبارین زیاتر دەبێت."
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، "خێرایى  با 10 بۆ 25  کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا، هەندێ کاتیش چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا، بەتایبەت لە رۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی گەرمیان. پلەکانی گەرماش دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن."
 
بۆ سبەی چوارشەممە، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی دەکات، "پروشکە باران لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و دهۆک ببارێت، لەگەڵ ئەگەرى تاوە بارانى کورتخایەن و هەورە تریشقە لە هەندێ کاتى دواى نیوەڕۆ."
 
کەشناسی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "لەئەنجامى بەردەوامى ئەم ناسەقامگیرییەى هەیە لە کەشى ناوچەکەمان ئەگەرى زیادبوونى خێرایى با لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە هەیە، لە سەرجەم ناوچەکەمان ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵى کەم هەیە، کە هەندێک کات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."