خانووە زێدەڕۆکانی بەحرکە سێ ساڵە چاوەڕێی تاپۆن

13-05-2025
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خاوەنی خانووە زێدەڕۆکانی بەحرکە دەڵێن، نزیکەی سێ ساڵە دواکارییان پێشکێشی شارەوانیی ناحیەکە کردووە بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان، بەڵام تائێستا خانووەکانیان تاپۆ نەکراوە. سەرۆکی شارەوانی ناحیەکەش دەڵێت: "چاوەڕێی لیژنەی ناحیەین بۆ ئەو بابەتە."
 
چەند هاونیشتمانییەک لە ناحیەی بەحرکە پەیوەندییان بە رادیۆی رووداوەوە کردووە دەڵێن، نزیکەی سێ ساڵە داواکارییان پێشکێشی شارەوانیی ناحیەی بەحرکە کردووە بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان، بەڵام شارەوانی دەستی دەستیان پێدەکات.
 
ئەو هاونیشتمانییانەی پەیوەندییان کردووە دەڵێن، لە هەموو گەڕەکەکانی بەحرکە لەلایەن هاووڵاتییانەوە داواکاری پێشکێش بە شارەوانی کراوە بۆ ئەوەی خانووەکانیان تاپۆ بکرێن کە بەگوێرەی یاسا دەتوانن لەو تاپۆکردنە سوودمەند ببن، بەڵام شارەوانی تاوەکو ئێستا بابەتەکەی یەکلانەکردووەتەوە.
 
دەشڵێن، لەسنووری شارەوانیی بەحرکە نزیکەی هەزار و 90 داواکاری لەلایەن خاوەن خانووەکانەوە پێشکێش کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا شارەوانی دەستی دەستیان پێدەکات.
 
مەمووند عەبدولوەهاب، سەرۆکی شارەوانیی ناحیەی بەحرکە بە رادیۆی رووداوی گوت:" من نازانم خەڵک لەکوێ ئەم بابەتەی باس کردووە و تاوەکو ئێستا هیچ هاووڵاتییەک سەردانی ئێمەی نەکردووە لەسەر ئەو بابەتە."
 
ئەو هاونیشتمانییانە بە رادیۆی رووداویان گوت، چەندین جار سەردانی شارەوانییان کردووە، بەڵام هەر جارێک بە پاساوێک کارەکەیان بۆ تەواو رایی ناکرێ. داواکارن کە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بە زوویی تاپۆکردنی خانووەکانیان یەکلا بکاتەوە چونکە دوایین مامەڵەی هاونیشتمانییان لە ئەیلوولی 2022 وەرگیراوە.
 
سەرۆکی شارەوانی بەحرکە گوتی: "ئێمە چاوەڕێی لیژنەی ناحیەین، کار لەسەر ئەو داواکارییانە دەکەین."
 
بەگوێرەی نووسراوێکی پارێزگای هەولێر کە ئاراستەی ناحیەکەی کردووە، دەڵێت، لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی لە سنووری بەحرکە خاوەنی خانووی زێدەڕۆن لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە دروست بکەن بۆ بە بەناوکردنی خانووی زێدەڕۆ لە سنووری شارەوانی.
 
ئەو هاونیشتمانییانە داواکارن لە لایەنی پەیوەندیدار و حکومەت دەکەن بەزوویی گرفتی تاپۆکردنی خانووەکانیان یەکلا بکرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.