وەزارەتی کارەبا: 70%ـی هاوبەشانی 'پڕۆژەی رووناکی' لە هەولێر پارەی کەمتر دەدەن

13-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، 70%ـی ئەو هاوبەشانەی مانگی رابردوو لە هەولێر 'پڕۆژەی رووناکی'یان پێگەیشتووە، بەراورد بە پێش پڕۆژەکە پارەی کەمتر دەدەن.
 
رۆژی سێشەممە 13ی ئایاری 2025 ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "70%ی ئەو هاوبەشانەی مانگی رابردوو پڕۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە، پارەی کەمتریان لەو بڕە پارەیە بۆ دەگەڕێتەوە کە مانگانە پێشتر بە کارەبای نیشتمانی و موەلیدە دەیاندا."
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، 'پڕۆژەی رووناکی' دەڵێت، نیوەی هاووڵاتییانی گەڕەکەکانی سەربەستی، بەختیاری، نازناز و شادی لە هەولێر بۆ مانگی چوار نرخی پسووڵەکانیان لە 51 هەزار دینار کەمتر بووە.
 
بەگوێرەی وەزارەتی کارەبا، تائێستا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان نزیکەی 600 هەزار هاوبەش کارەبای 24 کاژێرییان بۆ دابینکراوە و نزیکەی 750 موەلیدەی تایبەت لە 43 گەڕەک وەستێندراون، کە لەڕووی دەردانی گازی ژەهراوییەوە یەکسانن بە 126 هەزار ئۆتۆمبێل.
 
پڕۆژەی رووناکی بە شێوەی پۆست پەیدە و جیاوازە لە پریپەید، بەو پێیەی پریپەید کڕینی بڕی کارەبا بە شێوەی کارتە، بەڵام لە پۆست پەید دا هەمان سیستمی کارەبای نیشتمانیی ئێستایە و مانگانە بەگوێرەی بڕی بەکارهێنان پارە دەدرێت.
 
کارەبای 24 کاژێری لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکیدایە، کە 17ی تشرینی یەکەمی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.