سێ بیری وزەی گەرمیی ژێرزەوی بە قووڵایی 900 مەتر لە ئامەد لێدەدرێن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە لە سنووری شارۆچکەی بسمل سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، سێ بیر لێبدرێن، ئەوەش لە چوارچێوەی کارەکانی گەڕان بەدوای سەرچاوەی وزەی گەرمیی ژێرزەوی و ئاوی کانزاییدا. دەکرێ لێدانی بیرەکان تاوەکو قووڵایی نزیکەی 900 مەتر بڕوات.
 
پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای یەل ئۆرگانیزاسیۆن لە ناوچەی رێگەپێدراوی نزیک گوندی دارلێ سەر بە شارۆچەکی بسمل دەستپێدەکات.
 
ناوچە رێگەپێدراوەکە رووبەرێکی نزیکەی 121 هێکتاری هەیە و رووبەری هەر کام لە بیرەکان نزیکەی دوو هەزار مەتر چوارگۆشە دەبێت.
 
لێدانی بیرە نەوتەکان بە شێوەی هاوکات نابێت.
 
بەپێی دۆسیەی پرۆژە ئامادەکراوەکە، دەکرێ تاوەکو قووڵایی 900 مەتر لێدانی بیر بکرێ و ئامانجەکەش دیاریکردنی توانای وزەی گەرمیی ژێرزەوییە.
 
لەگەڵ لێدانی بیرەکەدا شیکار بۆ تایبەتمەندی و دۆخی یەدەگی سەرچاوەی وزەی گەرمیی ژێرزەوی لە ناوچەکەدا دەکرێ و لەسەر ئەو بنچینەیە هەنگاوی داهاتوو دەنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە