پارێزەرەکەی: سبەی لاهوور شێخ جەنگی و 11 کەسی دیکە گوتەیان لێ وەردەگیرێ

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە سبەی دانیشتنی دادگەیییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و 11 کەسی دیکە لە دادگەی تاوانەکانی دووی سلێمانی بەڕێوەبچێ. 
 
رۆژی چوارشەممە، 13ـی ئایاری 2026، دانا تەقیەدین، یەکێک لە پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی کاژێر 10:00ـی بەیانی، دووەم دانیشتنی دادگەییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و 11 کەسی دیکە لە دادگەی تاوانەکانی دووی سلێمانی بەڕێوەدەچێت. بڕیارە لەم دانیشتنەدا گوتە لە تۆمەتباران وەربگیرێ."
 
پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو یەکەم دانیشتن بەڕێوەچوو. دانا تەقیەدین دەڵێ، بەهۆی زۆریی پەڕاوەکان و وردەکاریی دۆسیەکە، رێکارەکان تەواو نەکران و بۆ سبەی دواخرا و هەربۆیە سبەی درێژە بە دانیشتنەکە دەردرێت.
 
ئەو 12 کەسەی بڕیارە سبەی دادگەیی بکرێن، بەپێی مادەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی دادگایی دەکرێن کە تایبەتە بە هەوڵی کوشتن.  
 
کێشەی یاسایی لاهوور شێخ جەنگی و براکانی بۆ شەوی 22ـی ئابی 2025 دەگەڕێتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی (دژە تیرۆر، ئاسایش و کۆماندۆ) دوای گەمارۆدانێکی سێ کاژێری و دروستبوونی رووبەڕووبوونەوە، هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار لە شاری سلێمانی. ئەو هێرشە دوای ئەوە هات کە لاهوور شێخ جەنگی رەتیکردەوە خۆی رادەست بکات. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگیی برای و ژمارەیەک لە پاسەوان و ئەندامانی هێزەکەی دەستگیرکران.
 
دواتر و لە رۆژی 12-01-2026، بۆ یەکەمجار لاهوور شێخ جەنگی برایە بەردەم دادوەر لە دادگەی سلێمانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە