رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی رۆژی هەینی دەنگی چەند مووشەک و فڕۆکەیەکی جەنگی لە ئاسمانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بیستران. چەند هاونیشتمانییەک ڤیدیۆ و وێنەیان بۆ رووداو ناردووە و دەڵێن: کە "رووناکیی مووشەک و سارووخیان لە ئاسمانی شارەکەیان بینیوە."
ئەو ناوچانەی دەنگی مووشەک و فڕۆکەی جەنگی تێدا بیستراوە و رووناکی لە ئاسمان بینراون بەگوتەی هاونیشتمانییان ئەم ناوچانە بوون: "سنووری کەرکووک، سنووری راپەڕین، هەورامان و سنووری هەولێر."
هاونیشتمانییەک ئەم ڤیدیۆیەی بۆ رووداو ناردووە و دەڵێت: لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەنگی فڕۆکەی جەنگی بیستراوە و رووناکی مووشەک بینراوە pic.twitter.com/6dU0CQPJeT
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 12, 2025
دەنگە بەهێزەکەی ئەمشەو لە کۆیە؛ لە دەنگی فڕۆکەی جەنگی دەچێت pic.twitter.com/DAPPqZxQMG
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 12, 2025
لە هەولێرەوە ئەم ڤیدیۆیە بۆ رووداو نێردراوە؛ هاونیشتمانییەک: دەنگی 8 مووشەک هات و رووناکیمان لە ئاسمان بینی pic.twitter.com/OYCN74qWWW
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 13, 2025
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ