رووداو دیجیتاڵ
د. سەباح بەرزنجی، پەرلەمانتاری پێشووتری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا. گوتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت، ئەوان دەستگیریان نەکردووە.
بەرپرسێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "د. سەباح شەوی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە".
سەباح بەرزنجی جیا لەوەی پەرلەمانتاری پێشووتر بووە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، مامۆستای زانکۆیە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان.
رائید سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێمە ئاگادار نین و لەلایەن ئێمەوە دەستگیر نەکراوە".
بۆ زانینی هۆکاری دەستگیرکردنە رووداو لەگەڵ دوو بەرپرسی باڵای کۆمەڵی دادگەری قسەی کرد و ئەوان دەڵێن، "تاوەکو ئێستا هۆکارەکەمان بۆ روون نەبووەتەوە".
بەگوتەی بەرپرسانی کۆمەڵ، بڕیارە ئەمڕۆ سەباح بەرزنجی ئازاد بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ