نزیک سەیرانگەی گۆڵی بۆردوومان کرا

13-08-2023
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

پەیامنێری رووداو دەڵێت، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە سنووری گوندی بەهێ لە نزیک سەیرانگەی گۆڵێ لە سنووری پێنجوێن بۆمبێکی خستووەتە خوارەوە. 
 
دلاوەر تاتانی، شایەتحاڵێکە و خەڵکی ئەو سنوورەیە بە رووداوی گوت، لە پاشنیوەڕۆوە دەنگی درۆن لە ئاسمانی سنوورەکەوە بیستراوە.  
 
بۆمبەکەش لە بێستانێکی تەماتە کەوتووە خوارەوە و شایەتحاڵەکە دەڵێت، زیانی نەبووە، بەڵام ناوچەکە شوێنی کشتوکاڵی جووتیارانە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە