مەسرور بارزانی و شاندێکی هاوپەیمانان پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن

13-08-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبووەوە و باسیان لە پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و نەهێشتنی دەستوەردانی حیزبی لە وەزارەتەکەدا کرد. 
 
رۆژی یەکشەممە 13-08-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای فەرماندەیی گشتيى هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد کە لە جەنەرال ماتیۆ ماکفەرلین و جەنەرال جۆول ڤاول، فەرماندەی گشتیی پێشوو و نوێی هاوپەیمانان پێکهاتبوون. 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی سوپاسی جەنەرال ماکفەرلین-ی کرد بۆ هەوڵ و خزمەتەکانی لە ماوەی کارکردنیدا و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست. 
 
سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە جەنەرال ڤاول کرد، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەموو هاریکاری و پشتیوانییەکی حکومەتی هەريمی کوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی بۆ دەربڕی. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی و شاندەکەی هاوپەیمانان پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و نەهێشتنی کێشە و بەربەستەکانیان لەبەردەم یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و نەهێشتنی هەموو جۆرە دەستوەردانێکی حیزبی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا تاوتوێ کرد. 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەسەندنەکانی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش لە عێراق و سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.