لە هەولێر ناوەندی فێربوونی زمانی فارسی دەکرێتەوە

13-10-2025
ڤەژین موراد
فەرامەرزی ئەسەدی، کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر قسە بۆ رووداو دەکات
فەرامەرزی ئەسەدی، کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر قسە بۆ رووداو دەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە هەولێر ناوەندی فێربوونی زمانی فارسی کرایەوە، کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم ناوەندە بە هەماهەنگی ئێران و هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.
 
رۆژی دووشەممە لە هەولێر ناوەندی فێربوونی زمانی فارسی کرایەوە؛ لەوبارەوە، فەرامەرزی ئەسەدی، کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر بۆ رووداو گوتی، "ئێمە لە گەلێک بواری جیاواز خاڵی هاوبەشمان هەیە، لە بابەتی زانستی، ئەکادیمی، بازرگانی و گەشتیاری. بە هەر شێوەیەک بێت هاتووچۆ لە نێوان خەڵکی ئێمە و هەرێمی کوردستان هەیە و پەیوەندیی زۆریان لەگەڵ یەک هەیە. هەربۆیە ئەمە داواکارییەک بوو لە هەرێمی کوردستانەوە بە تایبەت بۆ ئەوانەی کاری لێکۆڵینەوە و توێژینەوە دەکەن و سوود لە سەرچاوەکان بە زمانی فارسی وەردەگرن بۆ ئەوەی زمانەکە فێرببن. ئەم ناوەندەش بە هەماهەنگی هەردوو لایەن کرایەوە".
 
لەبارەی ئەوانەی دەتوانن لەم ناوەندە خۆیان تۆمار بکەن بۆ فێربوونی زمانی فارسی، ئەسەدی گوتی، "لە هەر چینێک و ئاستێک دەتوانن بەشداربن، بە تایبەت خوێندکارانی زانکۆ، ئەوانەی حەزیان لە نووسین و توێژینەوەیە سوودێکی زۆری لێ وەردەگرن، هەمووان دەتوانن بەشدار بن و سوود وەربگرن".
 
لەبارەی مامۆستاکانی ئەم ناوەندە کۆنسووڵی گشتیی ئێران روونیکردەوە "بە دڵنیایەوە کەسانێکمان هەڵبژاردووە کە ئاشناییان لەگەڵ هەردوو زمانی کوردی و فارسی هەبێت و هەروەها ئێمە لە زانکۆ جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەشی زمانی فارسیمان هەیە لە مامۆستاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوود وەردەگرین".
 
ئەم ناوەندە پێشتر لە سلێمانی کراوەتەوە، سەبارەت بە پارێزگەکانی دیکەش، ئەسەدی گوتی "پەیوەستە بە داواکاریی خەڵک و بەرپرسانی پارێزگاکان، ئەگەر داوابکرێ ئێمە ئامادەین".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەلیل میکائیل، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی دهۆک

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی دهۆک: 29 منداڵ لە خانەکانی بێسەرپەرشتانی دهۆکدان

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی دهۆک رایگەیاند، 29 منداڵی بێسەرپەرشت لە سێ خانەی بێسەرپەرشتانی دهۆکدان، کە 11 یان کوردی ئێزدین. دەشڵێت، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی پرۆژەی هەیە خانەکان بکرێنە کاتی و منداڵەکان زیاتر لەگەڵ خێزانەکان تێکەڵ بکرێن.