ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێنج کەسی بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرد

13-11-2023
دیار جەمیل
نیشانەکردن ئاسایشی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێنج تۆمەتباری "مەترسیدار"یان دەستگیرکردووە کە کڕین و فرۆشتنیان بە مادەی هۆشبەرەوە کردووە، سەرچاوەیەکیش لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر بە رووداوی گوت، تۆمەتبارەکان کوردن و لە چالاکییەکەدا دەستگیراوە بەسەر یەک کیلۆ مادەی هۆشبەر، چەند پارچە چەک و بڕێک پارەی ساختەدا.
 
رۆژی دووشەممە، 13-11-2023، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتن مادەی هۆشبەرەوە راگەیاند. دەشڵێت، لە چالاکییەکەدا یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (کریستاڵ و جامایکا)، دەستی بەسەرداگیراوە. 
 
لە وێنەیەکەی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا چەند پارچە چەکێک دەردەکەوێت کە پێکهاتوون لە (دەمانچە و گوللـە ئاڕپیجی، چەند چەقۆیەکی گەورە و بچووک).
 
لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، دەستگیراوە بەسەر چەند پارچە چەکێک و بڕێک پارەی ساختەدا. 
 
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، "ئەو تۆمەتبارانە سەرجەمیان کوردن و خەڵکی هەولێرن."  گوتیشی، "یەکێک لە تۆمەتبارەکان پێشووتر تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە و بڕیاری گرتنی هەبووە بەڵام دەستگیرنەکرابوو."
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە "چالاکییەکی سەرکەوتوودا" بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی یەکشەممە، (12-11-2023) تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە.
 
ئەمەش دوای ئەوەدێت، 9ـی تشرینی دووەمی 2023، ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 20 رۆژدا بڕی زیاتر لە 241 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا، هاوکات 49 تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان فرۆشیاری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران.
 
ئاسایشی هەرێمی کوردستان گوتیشی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و هەرسێ بنکەکانی دهۆك، سۆران و حاجی ئۆمەران ـی  سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە توانراوە ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربکەن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڕی ئەو مادانە کە دەستیان بەسەردا گیرابوو پێکهاتبوون لە: 
 
- 8 کیلۆ و 129 گرام ماددەی تلیاك.
- 2  کیلۆگرام ماددەی هیرۆین.
- 1 کیلۆ و 681 گرام ماددەی کریستاڵ و بڕێکی دیکە لە ماددەی حشیش و جامايکا.
- 299 کیلۆ و 500 گرام لە حەبی هۆشبەر جۆری کاپتاگۆن و نزیکەی 1000 دەنک حەب لە جۆرەکانی ترامادۆڵ و میتادۆن و تریفین.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن