کێشەی گوندی پەلکانە ئەسپاردەی ماددەی 140 دەکرێت

14-12-2020
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن پەلکانە کەرکووک سوپای عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە سەعد حەربییە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک بە دانیشتووانی گوندی پەلکانەی دابوو تاوەکو گوندەکەیان بۆ عەرەبی هاوردە چۆڵ بکەن.
 
بەڵام جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هاتە سەر خەت و لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون پێکهێنا. لیژنەکە ئەمڕۆ دووشەممە 2020/12/14 سەردانی کەرکووک دەکات و بەشیر حەدادیش هۆشداریی داوەتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک بۆ ئەوەی سوپا نزیکی پەلکانە نەبێتەوە. 
 
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چوونەناوەوەی هێز و پۆلیس و ئۆپەراسیۆنەکان بە هیچ شێوەیەک مایەی قبووڵ نییە. بۆیە ئێمە پێشتریش ئەوەمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراقیشدا ئەوەمان یەکلایی کردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک رێگە بە دەستتێوەردانی سەربازی و پۆلیسی فیدراڵی نادرێت. ئەوە بابەتێکی یاساییە و پێویستە بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووری چارسەر بکرێت."
 
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە لە 16 ئۆکتۆبەری 2017وە چەند جارێک گرژی لەنێوان کوردی دانیشتووی ناوچەکە و عەرەبە هاوردەکان روویداوە. 
 
ناکۆکییەکان لەسەر خاوەندارێتیی زەویی ئەو ناوچانە گەیشتووەتە لێواری شەڕ. پەرلەمانتارانیش ئەوە وەکو بەعەرەبکردنێکی نوێ ناودەبەن.
 
جەمال شکور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "کۆمەڵێک بەڵگە لای خەڵکەکە هەبوو، ئێمەیش خۆمان بەپێی یاسا کۆمەڵێک بەڵگەمان لابوو. دوای ئەوەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەمان کرد، دوای ئەوە دادەنیشینەوە و کۆمەڵێک نووسراو دەکەین ... دیارە ئەوەی کە کراوە هەندێکیان لە رەگەزنامەی کەرکووک و لە کشتوکاڵی کەرکووک تەزویر کراون. سبەینێ بەدواداچوون بۆ ئەو مەبەستە دەکەین و رووبەڕووی دەستەی دەستپاکیی عێراقی دەکەینەوە."
 
هەڕەشەکەی سەعد حەربییە کاردانەوەی تووندی بەدوادا هات. ناسر هەرکی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای هاتنە سەر هێڵی سەرکردایەتیی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەوڵ و کۆششەکانی هەموو لایەک و گوشارکردن لە بەغدا، شەوی رابردوو سەعد حەربییە، فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی فەرماندەیی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکووک پێی راگەیاندووە، رۆژی دووشەممە سوپای عێراق لە گوندی پەلکانە هیچ جموجووڵێک ناکات.
 
گوندی پەلکانە لە 76 ماڵ پێکهاتبوو، بەهۆی ململانێ و هەڕەشەی عەرەبی هاوردە و هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە ئێستا تەنیا نزیکەی 50 ماڵ لە گوندەکەی ناحیەی سەرگەڕان ماون.
 
جیا لە پەلکانە، عەرەبە هاوردەکان کێشە بۆ دانیشتووانی کوردی ناوچەکانی سەربەشاخ، گابەرەکە و شەناغە و چەندین ناوچەی دیکەی کەرکووک دروست دەکەن.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سبەی یەکەم رۆژی زستانە

ئەمڕۆ دوایین رۆژی وەرزی پاییزە و سبەی یەکەم رۆژی زستان دەستپێدەکات. کەشناسێک دەڵێ، وەرزەکە 88 رۆژ و 23 کاژێر دەبێ. کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو.