شارەوانیی سلێمانی: 49٪ی کارەکانی شەقامی 100 مەتری تەواوبوون

13-12-2022
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
رووداو - رادیۆ

گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، ئێستا سێ بەرزەپرد لە شاری سلێمانی لە قۆناخی جێبەجێکردندان و بە تەواوبوونی ئەو سێ بەرزەپردە، بەشێکی زۆری ئەو قەرەباڵخییەی لە شەقامەکانی نێو شاری سلێمانیدا هەیە کەمدەبێتەوە. دەشڵێت: کارکردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامە و تائێستا نزیکەی 49٪ی کارەکانی تەواوبووە.
 
رۆژی سێشەممە 13-12-2022، زەردەشت رەفیق، گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی گوت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵخی لە شەقامەکانی سلێمانیدا ئێستا سێ بەرزەپرد لە قۆناخی جێبەجێکردندان و بە تەواوکردنی ئەو پرۆژانەش، بەشێکی زۆری قەرەباڵخی لە شەقامەکاندا کەمدەبێتەوە.
 
گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی گوتیشی، ئەو سێ بەرزە پردەی دروستدەکرێن بریتین لە: بەرزەپردی باخی بەختیاری، بەرزەپردی ئارام و بەرزەپردی فارووق کە بۆ تەواوکردنیان ماوەی ساڵێک کاتیان بۆ دیاریکراوە.
 
لەبارەی کارکردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، زەردەشت رەفیق ئاماژەی بەوەکرد کە کارکردن لە شەقامی 100 مەتری بەردەوامە و ئێستا نزیکەی 49٪ی کارەکانی تەواوبووە.
 
بە گوتەی سەردەشت رەفیق لە 1ی مانگی 5ـەوە تاوەکو 1ی مانگی 12ی ئەمساڵ، شارەوانیی سلێمانی بەردەوامبووە لە چاککردنی شەقامەکان، "ئەمساڵ باشترین ساڵبووە لە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی نێو شاری سلێمانی."
 
ئۆتۆبانی بابان، یان شەقامی 100 مەتریی سلێمانی  لە 11-7-2020 بەردی بناخەی دانرا، بە‌چە‌ند قوناخێك جێبە‌جێ دە‌كرێت، گوژمەی پرۆژەکە 400 ملیار دینارە و بڕیارە لە‌ماوە‌ی 1100 رۆژ تە‌واوبكرێت کە 30-8-2023یە، كۆمپانیای قە‌یوان جێبە‌جێكاری سە‌رە‌كی پرۆژە‌كە‌یە‌ بە‌سە‌رپە‌رشتی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانیی سلێمانی و بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تییە‌ پە‌یوە‌ندیدارەکان دیکە وە‌ك بەڕێوە‌بە‌رایە‌تیی ئاو، كارە‌با و بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی ھاتووچۆی سلێمانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی کوژرانی ئەفسەرەکە.

وردەکاریی کوشتنی ئەفسەرە کریستیانەکەی کەرکووک؛ "هاوکارە پێشووەکانی کوشتیان"

وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاریی کوشتنی عەقید زەید عادل سوبەیح لە کەرکووک ئاشکرا دەکات و دەڵێ، دوو لە هاوکارەکانی پێشووی تاوانەکەیان ئەنجامداوە کە دواتر یەکێکیان خۆی کوشتووە و کەسەکەی دیکەش دەستگیرکراوە.