رووداو دیجیتاڵ
لە بەردەم مزگەوتێکی قەزای بنەسڵاوەدا کەسێک کوژرا. پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
ئەمڕۆ هەینی، (13-12-2024)، دوو شایەتحاڵ بە رووداویان گوت، "کەمێک لەمەوبەر لەبەردەم مزگەوتێکی بنەسڵاوەی هەولێر پیاوێکی تەمەن نزیک بە سەرووی 60 ساڵان لە لایەن گەنجێکەوە بە دەمانچە تەقەی لێکرا و کوژرا".
بەگوتەی ئەوان، کوژراوەکە لە مزگەوتی حاجی شەمزین مەنتک لە بنەسڵاوە نوێژی کردووە و لە پاش هاتنەدەرەوەی لە مزگەوت بە دەمانچە تەقەی لێکراوە.
هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە. کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین".
شایەتحاڵەکان بە رووداویان گوت، تەمەنی بکوژ لە دەوروبەری 16 بۆ 17 ساڵان دا بووە و لە پاش رووداوەکە هەڵاتووە.
بەپێی بەدواداچوونی رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی کەریم لەتیفە و لەدایکبووی ساڵی 1962ـە. هۆکاری کوژرانەکەیشی بەهۆی کێشەی دووژمندارییەوە بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ