کەشناسی: ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەفر و باران دەبارن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان باران و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. گوتەبێژی کەشناسیی عێراقیش رایگەیاند، پلەی گەرما دادەبەزێت.
 
رۆژی چوارشەممە 14-01-2026 عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی عێراق کردووە؛ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان، بەفر دەبارێت."
 
سەبارەت بە دۆخی کەشوهەوا لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، عامر جابری ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵبارین لە رۆژئاوای عێراق هەیە، بەڵام دواتر کاریگەرییەکەی نامێنێت.
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ، لەنێوان 3 بۆ 4 پلە دادەبەزێت و کەشوهەوا سارد دەبێت.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە:
 
هەولێر: 8 پلە
دهۆک: 7 پلە
سلێمانی: 6 پلە
کەرکووک: 10 پلە
نەینەوا: 10 پلە
سەلاحەدین: 12 پلە
ئەنبار: 12 پلە
بەغدا: 14 پلە
دیالە: 14 پلە
کەربەلا: 14 پلە
بابل: 15 پلە
نەجەف: 15 پلە
دیوانیە: 16 پلە
واست: 16 پلە
موسەننا: 16 پلە
مەیسان: 18 پلە
زیقار: 18 پلە
بەسرە: 19 پلە
  
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ "لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆک، هەروەها ناوچەکانی ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ، سۆران، راپەڕین و زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت."
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێشبینی دەکرێت هەموو ئەو ناوچانەی 750 مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزن، بەفریان لێ ببارێت."
 
محەممەد کەمال پێشبینی دەکات، ئێوارەی پێنجشەممە کۆتایی بەم شەپۆلە بێت و پلەی گەرما بەشێوەی بەرچاو دادەبەزێ، بەشێوەیەک ئەگەری هەیە رێگەکانی زۆربەی شارەکان ببەستن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دێرسم. وێنە: AA

لە دێرسم پچڕانی کارەبا و بێ ئاوی ژیانی خەڵکی زەحمەت کردووە

لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان، دوای ئەو شەپۆلی بەفرەی چەند رۆژێکە بەردەوامە، گرفتی ئاو و کارەبا دروستبووە و هاونیشتمانییان داوای چارەسەر لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن