وەزارەتی پێشمەرگە: پێشمەرگە بەشداریی هێرشی سەلاحەدینی نەکردووە

14-03-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پێشمەرگە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە گوایە هێزەکانیان هێرشیان کردبێتە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین و رایدەگەیێنێت، پێشمەرگە بەشێک نییە لە ململانێ سەربازییەکانی ناوچەکە.
 
رۆژی شەممە، 14ـی ئاداری 2026، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چەند کەناڵ و پەیجێکی راگەیاندندا هەواڵێکی "ناڕاست" بڵاوکراوەتەوە گوایە هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان لە هێرشکردنە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین هەبووە.
 
وەزارەتەکە "بە تووندی" ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە: "هێزی پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەک بەشێک نییە لەو گرژی و ململانێ سەربازییانەی لە ناوچەکەدا هەن، پێشمەرگە بەشداریی هیچ جۆرە کردەیەکی سەربازیی دژ بە هیچ لایەنێک نەکردووە."
 
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەرکی سەرەکیی هێزەکانیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە، هەروەها پابەندبوونی خۆیشیان بە هاوئاهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ هێزە ئەمنییە عێراقییەکان دووپات کردووەتەوە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی لە ئەنتالیا؛ زنجیرەیەک دیداری دیپلۆماسی و جەختکردنەوە لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە پێنجەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، ئەمڕۆ شەممە 18-4-2026 کە دووەمین رۆژی کۆڕبەندەکە بوو، لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، وەزیری بەرگریی تورکیا و سکرتێری کۆمکاری عەرەبی، پرسی ئارامی و سەقامگیری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تاوتوێ کرد.