وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ رووداو: بڕێک پارە دەدرێتە خێزانی شەهید و بریندارانی هەرێمی کوردستان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رێنمایی دەدات بەوەی شەهید و بریندارانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، خەڵاتکردن و رێزلێنان بیانگرێتەوە و بڕێک پارەش دەداتە خێزانەکانیان.
 
لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی ئاداری 2026، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "بە فەرمانی فەرماندەی گشتی، بڕێکی دیاریکراوی پارە دەدرێتە خێزانی شەهیدان و بریندارانی هەرێمی کوردستان و لە خەڵاتکردن و رێزلێنانەکانیش سوودمەند بن."
 
لیوا تەحسین خەفاجی لە سەردانێکیدا بۆ لای برینداران و بنەماڵەی شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک گوتی: "پەرۆشی و چاودێری و پشتیوانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ ئەوەیە کە تەواوی شەهیدان و بریندارانی هێزە ئەمنییەکانمان لە چوارچێوەی سیستمی ئەمنی فیدراڵی و هەروەها مەدەنییەکان، خەڵاتکردن و رێزلێنان بییانگرێتەوە."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بریندار و شەهیدانەی هەرێمی کوردستان کە لە پەلامار و دەستدرێژییەکانی ئەم دواییانەدا کراونەتە ئامانج، خەڵاتکردنەکە دەیانگرێتەوە؛ بەڵام بەو مەرجەی "بە شێوەیەکی فەرمی لە رێگەی بروسکەیەکەوە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و لە رێگەی نوێنەری هێزەکانی پێشمەرگەوە تۆمار کرابن."
 
خەفاجی روونیکردەوە ئەو رێزلێنان و هاوکارییە، قوربانیانی مەدەنیش دەگرێتەوە، بەو مەرجەی  ناوی قوربانییان لە رێگەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی فیدراڵی لە بەغدا بەرز بکرێتەوە، بۆ ئەوەی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانیان بۆ جێبەجێ بکرێت.
 
سەبارەت بە بڕی هاوکارییەکەش لیوا تەحسین خەفاجی گوتی، گوتی: "10 ملیۆن دینار بۆ خێزانی هەر کوژراوێک و 5 ملیۆن دینار بۆ هەر بریندارێکە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن

ئوردن لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر: نیگەرانین

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن نیگەرانیی خۆی لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر دەربڕی و رایگەیاند، پێویستە رێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگیرێت.