گرووپێکی چەکدار هێرشەکەی هەولێری لە ئەستۆگرت

15-03-2026
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گرووپی "ئەصحابولکەهف" بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی ئەمشەوی شاری هەولێر رایگەیاند و بانگەشەی ئەوە دەکات، بەرژوەندییەکانی ئەمریکایان بە ئامانج گرتووە. ئەمە لە کاتێکدایە درۆنەکە لە سەربانی ماڵی هاونیشتمانییەک لە نێو جەرگەی شاری هەولێر کەوتووەتە خوارەوە.

گرووپەکە لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی یەکشەممە، 15ـی ئاداری 2026 بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە (درۆن) هێرشیان کردووەتەسەر بەرژەوەندییەکانی "دووژمنی ئەمریکی و داردەستەکانیان" لە  هەرێمی کوردستان.
 
ئەو گرووپە چەکدارە ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبێت. هەروەها هۆشدارییان داوەتە هاووڵاتییانی مەدەنی و داوایان لێکردوون لەو شوێنانە دووربکەونەوە، کە هێزەکانی ئەمریکایان لێیە.
 
ئەو گرووپەی ناوی خۆی ناوە 'موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق' و نزیکە لە کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرپرسیارێتیی خۆی لە زۆرینەی ئەو هێرشانە رادەگەیێنێت، کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، هەندێ جاریش دیمەنی هەڵدانی درۆنی دروستکراوی خۆجێیی بڵاودەکاتەوە، کە گوایە هێرشەکەیان پێکردووە.

 

 
 
بەهۆی هێرشەکانی ئەو گرووپانە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوەکو ئێستا 6 کەس لە باشووری کوردستان گیانیان لە دەستداوە و 40 کەسیش بریندار بوونە.  

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەژماری من

هەژماری من: ئەوانەی سبەی ناویان لە لیستی مووچەیە تاوەکو نیوەڕۆ پارە دەچێتە سەر هەژمارەکانیان

پڕۆژەی (هەژماری من) دەڵێ، ئەو مووچەخۆرانەی سبەی ناویان لە لیستی مووچە هەیە و لە پڕۆژەکەدا تۆمارکراون، تاوەکو نیوەڕۆ پارە دەچێتە سەر هەژماریان. بەگوێرەی ئامارەکان، ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەکەدا ناویان تۆمارکردووە.