نێچیرڤان بارزانی لەبارەی لووتکەی وڵاتانی عەرەبی: گەڕانەوەی عێراقە بۆ رۆڵی گرنگ و ناوەندیی خۆی

14-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا دەکات و دەڵێت، "ئەم لووتکەیە وێستگەیەکی دیپلۆماسی مێژوویی دەبێت بۆ گەڕاندنەوە رۆڵی سەرەکیی عێراق لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
 
لووتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رۆژی 17ـی ئایار لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت. 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پێشوازی لە بەڕێوەچوونی لووتکەکە لە بەغدا کرد. 
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سودانی، دووپاتدەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەشی عەرەبی، بنیاتنانی هاوبەشی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، و رابەرایەتیکردنی رێگەی کەمکردنەوەی گرژییەکان و یەکپارچەیی هەرێمی لە دڵی بەغدای پایتەختەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.