رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری نووسینگەی شێخ نەهرۆ دەڵێت، تەقە لە تەکیەی کەسنەزانی کراوە؛ بەڵام گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەقە نەکراوە و دەنگی ئەگزۆسی ئۆتۆمبێل بووە.
سەلام عەبدولخالیق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "تەقە لە تەکیەی کەسنەزانی نەکراوە و ئەوەی هەیە، دەنگی ئەگزۆسی ئۆتۆمبێلێک بووە، کە خاوەنەکەیمان دەستگیر کردووە، بەڵام لەو کاتەدا لەبەر شڵەژانی پاسەوانەکانی تەکیەکە، وایان زانیوە تەقەیان لێکراوە، بۆیە ئەوانیش تەقەیان کردووە."
هاوکات سەرکەوت خەلیفە محەممەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 01:55ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە تەکیەی کەسنەزانی کراوە، دوو ئۆتۆمبێل تەقەیان کردووە، هیچ بریندار نییە و هەموو شتێک باشە."
بەڕێوەبەری نووسینگەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی گوتیشی، "پاسەوانەکانی تەکیەکەش بە تەقەکردن وەڵامی تەقەکەرەکانیان داوەتەوە، دەزگا ئەمنییەکانیش بەدوای تۆمەتبارەکاندا دەگەڕێن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ