رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەڵەبجە لەبارەی رووداوەکەی بەیانی ئەمڕۆی دووشەممەی گەڕەکی شارەوانی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە کەسێک بە نارنجۆکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە روونکردنەوەی سه‌باره‌ت به رووداوەکەی پاركێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانیی هەڵەبجە بڵاوکردووەتەوە کە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کاژێر 09:00ی بەیانی گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ رۆیشتووەتە پارکەکە و ئەو کات دووباخه‌وانی لێبووە، دوای سڵاوکردن له باخه‌وانه‌كان و لێیان دووركه‌وتووەتەوە و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه.
ئاسایش دەشڵێت، دوای ئاگاداربوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به شوێنی رووداوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییە‌كاندا ده‌ركه‌وتووه "كه‌سێكه به‌ناوی (رێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه."
ئاسایشی هەڵەبجە لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەدات، "رووداوه‌كه رووداوێكی خۆكوژیی بووه و لەڕێگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگییه‌وه بووه."
لێكۆڵینه‌وه لە رووداوەکە بەردەوامە، ئاسایش هاووڵاتییانی ئاگادارکردووەتەوە كه پێویست به شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ ناكات "چونكه رووداوه‌كه ته‌نها كارێكی خۆكوژیی بووه."
پێشتر کازم عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاندبوو، لە گەڕەکێکی شارەکە تەقینەوەیەک روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی ناناسرێتەوە.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ