رووداو دیجیتاڵ
بڕیاری خەرجکردنی پارە بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگەکانی نێوان بیارە - بەڵخە و پردی زەڵم – خورماڵ دراوە. رێگەوبانی هەڵەبجە دەڵێت، هەفتەی داهاتوو کارکردن بۆ نۆژەنکردنەکە دەستپێدەکەن.
رۆژی 14ـی حوزەیرانی 2023، بەختیار حوسێن ئاغاوەیس، بەڕێوەبەری رێگەوبانی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بڕیاری خەرجکردنی پارە بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگەکانی نێوان بیارە - بەڵخە و پردی زەڵم بۆ خورماڵ دەرکراوە و دوای رێکارە کارگێڕییەکان، هەفتەی داهاتوو کارکردن تێیاندا دەستپێدەکات.
بەختیار حوسێن گوتی، ئەو رێگەیەی لە نێوان خورماڵ بۆ پردی زەڵم نۆژەن دەکرێتەوە درێژییەکەی نزیکەی 5 کیلۆمەترە؛ رێگەی نێوان بیارە و بەڵخەش 4.1 کیلۆمەترە.
بەڕێوەبەری رێگەوبانی هەڵەبجە دەڵێت، بودجەی تەرخانکراو بۆ هەردوو پڕۆژەکە 298 ملیۆن و 950 هەزار دینارە و بە شێوەی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی ھەڵەبجەوە جێبەجێ دەکرێت.
پارێزگای هەڵەبجە لە قەزایەک و چوار ناحیە پێکهاتووە؛ قەزای ناوەندی هەڵەبجە و ناحیەکانی خورماڵ، بیارە، بەمۆ و سیروان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ