رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای سنە، دوو مێرمنداڵ لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوێکی پارێزگاکە خنکان.
دووشەممە، 14ی تەمموزی 2025، بابەک هودائی، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند،"دوو مێرمنداڵ لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوی وەحدەتی سنە خنکان."
پاش ئاگادار کردنەوەمان تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. بابەک هودائی، گوتی: "پاش زیاتر لە 4 کاژێر گەڕان بە دوای ئەو دوو مێر منداڵە تەرمەکانیان دۆزرایەوە."
بابەک هودائی گوتیشی تەمەنی ئەو دوو مێر منداڵە 14 و 17 ساڵە، تەرمەکانیان رادەستی دادپزیشکیی سنە کراوە.
بەپێی ئاماری دادپزیشکیی ئێران پار هەزار و 26 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاودا خنکاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ