دەزگای روانگە و فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان لێکتێگەیشتنێک واژۆ دەکەن

14-08-2025
پەیمان محەممەد
ساتی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکە.
ساتی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای روانگە و فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان لێککتێگەیشتنێک بۆ ''پەرەپێدانی بواری شاخەوانی لە هەرێمی کوردستان'' واژۆ کرد. سەرۆکی جێبەجێکاری دەزگاکە دەڵێت، هەوڵی هاوبەش بۆ دروستکردنی کەمپێک بۆ حەوانەوەی شاخەوان و گەشتیاران دەدەن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-08-2025، بۆ پەرەپێدانی بواری شاخەوانی لە هەرێمی کوردستان، لێکتێگەیشتنێک لەنێوان دەزگای روانگە و فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان لە هەولێر واژۆ کرا. حەسەن شێخ عەلائەدین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ''لە رابردووشدا لەسەر راسپاردەی بەڕێز ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی دەزگای روانگە، چەندین چالاکیی هاوبەشمان لەگەڵ فیدراسیۆنی شاخەوانی بەڕێوەبردووە.''
 
حەسەن شێخ عەلائەدین لەبارەی لێکتێگەیشتنەکەوە ئاماژەی دا، ''هاوئاهەنگی دەکەین بۆ دروستکردنی ئەپێکی (ئەپلیکەیشن) پێشکەوتوو بە شێوەیەک کە هەموو زانیارییەکی تایبەت بە ناوچە شاخاوییەکان تێدا بێت، بۆ ئەوەی شاخەوانان بە ئاسانی دەستیان بگاتە شوێنەکان.''
 
هاوکات سەرۆکی جێبەجێکاری دەزگای روانگە ئەوەشی خستەڕوو، جیا لە دروستکردنی ئەپلیکەیشنە پێشکەوتووەکە، ''هەوڵ دەدەین کەمپێکی سەردەمییانەی شاخەوانی بۆ حەوانەوەی ئەو گەشتیار و شاخەوانانە دروست بکەین کە رۆژانە دەیانەوێت لە رێگەی فیدراسیۆنی شاخەوانییەوە، (لە هەرێمی کوردستان) وەرزشەکەی خۆیان بکەن.''
 
بەگوتەی حەسەن شێخ عەلائەدین، یەکێک لە کارە هاوبەشەکانی پێشوویان لەگەڵ فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان، نۆژەنکردنەوە و بونیاتنانەوەی دووبارەی بینای سەرەکیی فیدراسیۆنەکە بووە، ''دەزگای روانگە متمانەیەکی تەواوی بە چالاکییەکانی فیدراسیۆنی شاخەوانی هەیە و لە داهاتووشدا بە مەبەستی زیندوو راگرتنی کولتووری شاخەوانی لە کوردستان، بوونی ئەم فیدراسیۆنە بە پێویست دەزانین.''
 
فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان لە ساڵی 2005 لە حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە، جگە لە نێوخۆ، چەند چالاکییەکی لە دەرەوەی وڵاتیش بەڕێوەبردووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.