رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی پیرانشار - شنۆ لە پارێزگای ورمێ کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئێوارەی هەینی 13-09-2024، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پراید لەسەر رێگەی پیرانشار - شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری گشتیی خاچی سووری پارێزگاکە رایگەیاند، ''ئۆتۆمبێلەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و وەرگەڕاوە، تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری وەرگەڕانی دەکەن.''
بە گوتەی مەحبووبی، جگە لەو کەسەی گیانی لەدەستداوە چوار سەرنشینی دیکەی ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی "خراپیی رێگەوبانەکان"، "پابەندنەبوونی شۆفێران" بە رێنماییەکانی هاتووچۆ و خێرایی زۆر، هەزاران کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانلەدەستدەدەن و هەزارانی دیکە بریندار دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ