بنکەیەکی تەندروستیی 24 کاژێری لە سەنتەری خانەنشینانی هەولێر کرایەوە

14-09-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر دەڵێ، بنکەیەکی تەندروستیی 24 کاژێری لەنێو سەنتەری خانەنشینان کراوەتەوە کە جگە لە خانەنشینانی سەنتەرەکە، کاسبکاران، خەڵک و گەشتیارانیش دەتوانن بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی بکەن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 14-09-2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کردنەوەی بنکەیەکی تەندروستیی 24 کاژێری لەنێو سەنتەری خانەنشینانی هەولێر راگەیاند.
 
ئومێد خۆشناو گوتی: ''پێشتر ئەو بنکە تەندروستییە هەبوو، بەڵام رۆژانە تەنیا چەند کاژێرێک کراوە بوو. بنکەکە لە ئەمڕۆوە دەکرێتە 24 کاژێری و بەردەوام ئێشکگری لێ دەبێت.''
 
بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، خانەنشینانی نێو سەنتەرەکە، کاسبکارانی بازاڕ و ئەو کەسانەی کەلوپەل دەکڕن، دەتوانن بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی بنکە تەندروستییەکە بکەن.
 
سەنتەرەکەی خانەنشینان دەکەوێتە نزیک قەڵای هەولێر و لە ناوەندی شارەکەیە. ئومێد خۆشناو دەڵێت: ''پێشتر بنکەکە تایبەت بوو بە پیاوان، بەڵام ئێستا زیاتر لە 500 ژن و پیاوی خانەنشین ناویان لەو سەنتەرەدا تۆما کردووە و رۆژانە تێیدا کات بەسەر دەبەن.''

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.