بەرپرسی راگەیاندنی لقی 15ی خانەقینی پارتی: بەبێ بارەگا کورسیمان برد

14-11-2025
مالیک محەممەد
 ئەیاد کەرکووکی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەیاد کەرکووکی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، هەوڵیانداوە لە دیالە لەگەڵ یەکێتی بە لیستێک بەشداری هەڵبژاردن بکەن، بەڵام ئەوان قبووڵیان نەکردووە.
 
ئەمڕۆ هەینی 14ی تشرینی دووەمی 2025، ئەیاد کەرکووکی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی کاژێر 08:00ی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: "بەرپرسی لقی خانەقین سەردانی مەڵبەندی خانەقینی کرد و گوتی ئەگەر ئێمەش دۆڕاین کێشە نییە، بەڵام گرنگ ئەوەیە کورسییەک بۆ کورد مسۆگەر بکرێ لە دیالە، بەڵام ئەوان قبووڵییان نەکرد."
 
بە گوتەی ئەیاد کەرکووکی، دوای بێهیوابوونیان لە یەکێتی، "سەرکردایەتی پارتی بڕیاریدا" کە بەربژێرێكیان لەنێو لیستی عەزم بەشداری بکات بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن کورسییەک بەدەست بێنن. 
 
بەرپرسی راگەیاندنی لقی 15ی خانەقینی پارتی دەڵێت: "ئەمجارە نوێنەری پارتی تەنیا هی پارتی نییە، بەڵکو نوێنەری ستەملێکراوان و کۆی خەڵکی خانەقین و ناوچەکەیە. ئێمە بەبێ بارەگا و میدیا لە خانەقین توانیمان کورسییەک بەدەستبهێنین."
 
ئەیاد کەرکووک گوتیشی: "دەبێت دەسەڵاتی کوردستان بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە؛ نزیکەی 30 گوند لە دەوروبەری خانەقین چۆڵ کراون، لەبەر هۆکاری تەعریب و بوونی مەترسی لەو ناوچەیە."
 
رۆژی یەکشەممە 9-11-2025 دەنگداتی تایبەت و رۆژی سێشەممە 11-11-2025 پرۆسەی دەنگدانی گشتی  بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.
 
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە (12-11-2025) کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردەوە.
 
پارتی دیموکراتی کوردستان، نازک ئەحمەد محەممەد فەرەجی وەک بەربژێری خۆی بە ژمارە 8 لەنێو هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕائی لە پارێزگای دیالە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەربژێرکردبوو.
 
نازک ئەحمەد بە کۆتای ژنان دەرچوو و بووە خاوەنی کورسیی پەرلەمان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.