لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر روویدا

15-01-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر روویدا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێک تۆمارنەکراوە.
 
بەگوێرەی راگه‌یێندراوێكی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد)، کاژێر 06:36ـی ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی سیڤریجە سەر بە پارێزگای خارپێت تۆمارکرا. 
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی (ئافاد)، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 17.9 کیلۆمەتر روویداوە. 
 
چەنگیز کایالی، سەرۆکی گوندی کاڤاکۆی سەر بە ناحیەی سیڤریچەی خارپێت رایگەیاند، گوندەکەیان ناوەندی بوومەلەرزەکە بووە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
 
پارێزگای خارپێت لە راگەیێندراویکدا ئاماژەی بەوەدا، تیمەکان دوای روودانی بوومەلەرزەکە گەیشتوونەتە ناوچەکە. گەڕانی تیمەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامە بۆ دەستنیشانکردنی زیانی بوومەلەرزەکە، "بەڵام تائێستا هیچ راپۆرتێکی نەرێنی نییە".
 
پارێزگای خارپێت لە باکووری کوردستان دەکەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە. رۆژی 24ـی کانوونی دووەمی 2020، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی سیڤریجە روویدا و بەو هۆیەوە 41 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 1500 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەکەوە 35 کەس بریندار بوون

زیانەکانی لافاوەکەی رانیە: زیاتر لە 25 ماڵ ژێر ئاو کەوتوون و لیژنە بۆ قەرەبوو پێکدەهێنرێت

دانیشتووانی رانیە خەریکی راماڵینی پاشماوەی ئەو لافاو و تەرزەیەن کە رۆژی دووشەممە شارەکەی گرتەوە. پیاوێکی خەڵکی ئەنبار کە ماوەی 5 ساڵە لەو شارە کرێنشینە، باس لەوە دەکات لافاوەکە نەک هەر ماڵەکەی، بەڵکو هەموو ئەو کەلوپەلانەشی لەناو بردووە کە بۆ دابینکردنی بژێویی چوار منداڵەکەی کۆی کردبوونەوە.