خوێندنی باڵا: گرفتى سەدان خوێندکارى خوێندنى باڵا چارەسەرکرا

15-01-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێت، "گرفتى سەدان خوێندکارى خوێندنى باڵا؛ ماستەر و دکتۆرا چارەسەرکرا، کە وەکو وانەبێژ فەرمانى دامەزراندنیان بۆ دەرچووە".
 
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکی دەڵێت، لەسەر راسپاردەى د. ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیران، رەزامەندى دا لەسەر ئەوەى ئەو کەسانەی بە گرێبەست دامەزراون وەکو وانەبێژ و لە ئێستادا قوتابى و خوێندکارى خوێندنى باڵان ماستەر یاخود دکتۆرا، مافیان پارێزراو دەبێت و لە خوێندن و بەردەوام دەبن تاوەکو تەواوکردنى قۆناخى خوێندنەکەیان.
 
لە بڕیارەکەدا هاتووە، "دواى تەواوکردنى خوێندنەکەیان، رێکارەکانى بەگرێبەستکردن و دەستبەکاربوونیان بۆ ئەنجام دەدرێت بەو مەرجەى بە کردارەکى وانەبێژ بووبن و مەرجەکانى دامەزراندنیان بەگرێبەست تێدابێت، واتە لە یەک کاتدا هەردوو مافى (خوێندن) و (دامەزراندنیان) پارێزراو دەبێت".
 
دەقی راگەیێندراوی خوێندنی باڵا:
 
لەسەر داواکاریی بەردەوامیان بۆ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، گرفتى سەدان خوێندکارى خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا چارەسەرکرا، کە وەک وانەبێژ فەرمانى دامەزراندنیان بۆ دەرچوە.
 
لەسەر راسپاردەى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیران رەزامەندى دا لەسەر ئەوەى ئەو بەڕێزانەى کە بە گرێبەست دامەزراون وەکو وانەبێژ و لە ئێستادا قوتابى و خوێندکارى خوێندنى باڵان ماستەر یاخود دکتۆرا، مافیان پارێزراو دەبێت و لە خوێندن بەردەوام دەبن تاوەکو تەواوکردنى قۆناخى خوێندنەکەیان.
 
هەر لە فەرمانە وزارییەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیدا هاتووە؛ دواى تەواوکردنى خوێندنەکەیان رێکارەکانى بە گرێبەست کردن و دەستبەکاربوونیان بۆ ئەنجام دەدرێت بەو مەرجەى بە کردارەکى وانەبێژ بووبن و مەرجەکانى دامەزراندیان بەگرێبەست تێدابێت، واتە لە یەک کاتدا هەردوو مافى (خوێندن) و (دامەزراندنیان) پارێزراو دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی رێوڕەسم

کوردانی ئەمریکا لە نێو کۆنگرێس رێز لە سیناتۆر لیندزی گراهام دەگرن

وەک رێزێک بۆ پشتیوانییەکانی لە گەلی کورد، ژمارەیەک کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان لە واشنتن و لە نێو یانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، رێوڕەسمێکی پێشوازیی تایبەتیان بۆ سێناتۆر لیندزی گراهام رێکخست.