بەربژێرێکی CDU: پێویستە کۆچبەران لە رێگەی کار و پەروەردەوە ببنە بەشێک لە کۆمەڵگەی ئەڵمانی

15-01-2025
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
گفتوگۆی ئاڵا شاڵی لەگەڵ ڤێ رۆت
گفتوگۆی ئاڵا شاڵی لەگەڵ ڤێ رۆت
نیشانەکردن هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ڤێ رۆت، بەربژێری پارتی کریستیان دیموکرات (CDU) لە بۆخومی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، ئاڵنگارییەکی گەورە هەیە سەبارەت بەوەی کە هەندێک جار نازانرێت کێ دێتە وڵاتەکەمان، بەڵام دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی ئەو کۆچبەرانە لەگەڵ وڵاتەکە بگونجێن. ئەو پێی وایە کە ئەمە دەتوانرێت لە رێگەی پەروەردە و دۆزینەوەی هەلی کارەوە بەدیبهێنرێت.
 
ڤێ رۆت ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە هەموو بەربەستێک لە بەردەم کارکردنی کۆچبەراندا لاببرێت، چونکە کارکردن رۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە یەکخستنی کۆچبەران لە کۆمەڵگەدا. هەروەها دەبێت رێگە خۆش بکرێت بۆ ئەوەی کە کۆچبەران بتوانن ببنە بەشێک لە کۆمەڵگەی ئەڵمانی، ئەمەش هەموو شتێک ئاسانتر دەکات. ئەو جەختیکردەوە کە پارتی (CDU) هەمیشە پشتیوانی لە پاراستنی کەمینەکان کردووە و بەردەوام دەبێت لەو پشتیوانییە.
 
ئێستا پارتەکانی ئەڵمانیا دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدراڵی کە لە مانگی شوباتی ئەم ساڵ بەڕێوەدەچێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە پەرلەمان متمانە بە راوێژکاری ئەڵمانیا نەدرایەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە راگەیێندرا.  
 
ڤێ رۆت جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت سیستمی چاودێریی تەندروستی بە شێوەیەکی باش دابین بکرێت و نابێت بڕی بودجەی بۆ کەم بکرێتەوە. ئەو گوتی کە دەبێت چاودێریی تەندروستی گونجاو لە شار و ناوچە گوندنشینەکاندا بەردەست بێت، چونکە تەندروستیی خەڵک زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بتوانن کار بکەن و ببنە بەشێک لە کۆمەڵگە.
 
ڤێ رۆت هەروەها باسی هەڵوێستێکی خۆی کرد کە هەوڵیداوە هەموو لایەنە دیموکراتیەکان لە شاری بۆخوم کۆبکاتەوە، لەوانەش نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆچبەران، بۆ ئەوەی پەیامێک بنێرێت کە کارکردن لەگەڵ پارتی (AfD) مەحاڵە. 
 
ئەو بەربژێرە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە ئەڵمانیا پشتیوانی لە کەرتی پیشەسازی بکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کێبڕکێ بکات. هەروەها داوای کەمکردنەوەی بیرۆکراسی و دابینکردنی نرخی وزەی گونجاو بۆ کۆمپانیاکان کرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و جان نۆوێل بارۆ لە میونشن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا باسی برەودان بە پەیوەندییەکان دەکەن

نێچیرڤان بارزانی و ژان نۆوێل بارۆ لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە بره‌ودان به‌ پەیوەندیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، پته‌وكردنى هاوکاری لە بوارى سیاسی، ئەمنی و ئابووری کرد.