باڵیۆزی ژاپۆن سەردانی رووداو دەکات

15-02-2023
رووداو @Rudawkurdish
سەردانی باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق بۆ رووداو
سەردانی باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق بۆ رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق سەردانی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد و بەشەکانی رووداوی بەسەرکردەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی شوباتی 2023، فوتوشی ماتسوموتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق سەردانی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد و لە لایەن بێستوون نووری، بەڕێوەبەری نیوزگازەرینگ و رۆژنامەڤانانی رووداو پێشوازی لێکرا.
 
لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە دۆخی میدیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و باڵیۆزی ژاپۆن پەسنی رۆڵی رووداوی دا، لە رووماڵکردنی بابەتە جیهانییەکان و بە میدیایەکی کاریگەری ناساند. دواتر گەشتێکی بەنێو ژووری هەواڵ و بەشەکانی رووداودا کرد و لەگەڵ هەندێ لە رۆژنامەڤانانی رووداو ئاخافت.
 
هەر لەو سەردانەدا، هەڤپەیڤینێکی تایبەتی لەبارەی پەیوەندییەکانی ژاپۆن و عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆژە ئابوورییەکانیان لەگەڵ سازکرا، باڵیۆزی ژاپۆن دید و تێڕوانینی  وڵاتەکەی لەبارەی بابەتەکان خستەڕوو، کە لە رۆژانی داهاتوودا لە نووڕۆژ پێشکێش دەکرێ.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی کۆبانی

هۆشداری لەبارەی دۆخی کۆبانی؛ "بارودۆخی مرۆیی بەرەو داڕمانی تەواو دەچێت"

شاری کۆبانیی رۆژئاوای کوردستان، رووبەڕووی بارودۆخێکی مرۆیی "کارەساتبار" بووەتەوە. هاونیشتمانییەک دەڵێت، "کارەبا، خواردن و خواردنەوەمان نییە و بازاڕ و مارکێتەکانیش هیچیان نەماوە بۆ فرۆشتن."