هەوای کرماشان پیسە و لە ئاستی ''مەترسیدار''دایە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی کرماشان رایگەیاند، پێنوێنیی کواڵیتیی هەوا (AQI) لە کرماشان گەیشتووەتە 336 پلە و بۆ سەرجەم چین و توێژەکان لە ئاستی ''مەترسیدار''دایە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 15-02-2026، سەعید دێزفولی نەژاد، بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، رێژەی گەردیلە زیانبەخشەکانی هەوا لە پارێزگاکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
 
بەگوتەی سەعید دێزفولی نەژاد، کاژێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ (بەکاتی تاران)، پێنوێنیی کواڵیتیی هەوا (AQI) لە شاباد گەیشتووەتە ئاستی هۆشداری و 135 پلە. هەروەها لە پاوە 247 پلە بووە و هەواکەی ''زۆر ناتەندروست'' راگەیێندراوە.
 
پێنوێنیی کواڵیتیی هەوا  (AQI) لە شارەکانی سەرپێلی زەهاو بە 164 پلە، قەسری شیرین 152 پلە و کەنگاوەر بە 199 پلەوە، ''ناتەندروست'' راگەیێندراون.
 
هەرچی پێنوێنیی کواڵیتیی هەوای کرماشانە، 336 پلە دیاریکراوە کە بە واتای ئاستی ''مەترسیدار''ـی رێژەی گەردیلە زیانبەخشەکانی نێو هەوای شارەکە دێت.
 
بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی کرماشان دەڵێت، بەو پێیە دۆخی شاری کرماشان بۆ سەرجەم چین و توێژەکان مەترسیدارە و تەنیا لە کاتی "زۆر پێویست"ـدا نەبێت، هاتووچۆ نەکرێ.
 
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، پار 58 هەزار و 975 کەس لە شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە بەهۆی پیسبوونی هەوا و کاریگەرییەکانییەوە گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئەرێنی بووە بەڵام رێکنەکەوتوون

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، یەکێتی دەستی بە ''گۆڕانکاریی جۆری'' لە ئۆرگانەکانیدا کردووە. هەروەها تیشکی خستە سەر کۆبوونەوەی ئەم دواییەی نێوان سەرۆک بارزانی و بافل تاڵەبانی و گوتی: "رێککەوتن نەکراوە، بەڵام کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە."