بەرپرسار؛ چارەنووسی 187 خوێندکاری پەیمانگەیەکی ئەهلی نادیارە

15-02-2026
عەدنان رەشید
پەیمانگەی نۆڵج.
پەیمانگەی نۆڵج.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

چارەنووسی 187 خوێندکاری بەشەکانی پەرستاری و دەرمانسازی لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی نۆڵج لە هەولێر، دوای دوو ساڵ لە خوێندن و خەرجی، نادیارە، چونکە ناوەکانیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تۆمار نەکراوە. خوێندکاران بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و داوای بڕوانامەی دانپێدانراو دەکەن. وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت، "نابێت خوێندکار باجەکەی بدات."
 
کێشەکە کاتێک دەستیپێکرد کە دەرکەوت پەیمانگەی نۆڵج بۆ بەشەکانی پەرستاری و دەرمانسازی، لەبری 160 خوێندکار کە لەلایەن وەزارەتەوە رێگەپێدرابوو، 347 خوێندکاری وەرگرتووە. ئەمەش چارەنووسی 187 خوێندکاری خستە مەترسییەوە.
 
دانا سەعدی، خوێندکارێکی بەشی دەرمانسازییە، لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو، کە شەهیان تەحسین پێشكێشی دەکات، گوتی: "هەفتەیەکە بەم بابەتەمان زانیوە و بایکۆتی دەواممان کردووە. بە قەرەبووش رازی نابین، تەنیا بڕوانامەی دانپێدانراومان دەوێت."
 
خوێندکاران دەڵێن، ساڵانە بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار دیناریان وەک کرێی خوێندن داوە و ئێستا کە تەنیا مانگێکیان بۆ دەرچوون ماوە، زانیویانە کە بڕوانامەکانیان دانپێدانراو نابێت.
 
د. هۆگر سەباح، نوێنەری پەیمانگەی نۆڵج، لە بەرپرسیار، دان بەوەدا دەنێت کە "رێژەی زیاترمان وەرگرت و وەزارەت ئاگادار نەبوو." هۆکارەکەشی بۆ زۆریی داواکاری و گۆڕانکاریی ئیداری لە پەیمانگەکە گەڕاندەوە و گوتی، "پێشبینیمان نەدەکرد وەزارەت رەزامەندی نەدات."
 
نوێنەری پەیمانگەکە بەڵێن بە خوێندکاران دەدات کە کێشەکە چارەسەر دەکەن و دەڵێت، "هیچ بوارێک نییە بۆ رەزامەندی نەدان بە پێدانی بڕوانامە و دەبێت وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕوانامەیان پێبدات، هەر حەزناکەین باسی قەرەبوو بکرێت."
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاتووەتە سەر هێڵ و دڵنیایی دەداتە خوێندکاران. د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "هەوڵدەدەین مافی خوێندکار نەفەوتێت. ئەوەی رێنماییەکانی پێشێل کردووە بە سزای یاسایی خۆی دەگات."
 
هەروەها د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە رووداوی گوت، لیژنەیەک بۆ ئەم بابەتە پێکدەهێنرێت و کێشەکە "بەدڵنیاییەوە لە بەرژەوەندیی خوێندکار چارەسەر دەکرێت."
 
بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت، بۆ ئەوەی مافی خوێندکاران نەفەوتێت، دان بە بڕوانامەکانیاندا دەنرێت، بەڵام لەبەرامبەر ئەو سەرپێچییەدا، پەیمانگەکە بۆ هەر کورسییەکی زیادە بە 2 ملیۆن دینار سزا دەدرێت، کە کۆی گشتیی سزاکە دەکاتە 374 ملیۆن دینار. لەگەڵ ئەوەشدا، گرنگترین خاڵ لای خوێندکاران وەرگرتنی بڕوانامەیەکی دانپێدانراوە دوای دوو ساڵ لە خوێندن و ماندووبوون.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران. وێنە: Reuters

ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران: هێز بێتە نێو ئێران، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە ئامانج

ئەمڕۆ هەینی، 06-03-2026، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، نوێنەری رێبەری کوژراوی ئێران لە ئەنجوومەنی بەرگریی وڵاتەکەدا هۆشدارییەکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەنیا بارەگاکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج، ''بەڵام ئەگەر ئەو گرووپانە (حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان) بێنە نێو سنوورەکانی ئێرانەوە، ئەوە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج.''