رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی گەزنەی هەولێر باوکێک و دوو کوڕی لە رووداوێکی نادیاردا گیانیان لەدەستدا.
هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری رووداو لەبەردەم دادپزیشکیی هەولێرەوە رایگەیاند، دیارنییە هۆکاری رووداوەکە چییە، بەڵام باس لەوە دەکرێ بە سۆپای گاز خنکاون، بەڵام تاوەکو ئێستا پشتڕاستنەکراوەتەوە.
دوو لەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، منداڵن و تەمەنیان 3 ساڵ و 4 ساڵە.
محەممەد سابیر، خاڵی منداڵەکان بە پەیامنێری رووداوی گوت، "لە ماڵی خۆمان بووین، هەواڵیان پێداین گوتیان بووراونەتەوە، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، خوشکەکەم بە هۆش خۆی هاتەوە، زاواکەم و هەردوو کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا".
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، گوتی باس لەوە دەکەن بە غازی سۆپا بووە، بەڵام دیارنییە و چاوەڕێی پزیشکی دادن.
پەیامنێری رووداو باسی لەوە کرد، رووداوەکە لەنێوان کاژێر 11:00 بۆ 11:30 ئەم شەو بووە.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە:
کاوە رەشید؛ تەمەن 35 ساڵ
محەممەد کاوە؛ تەمەن 3 ساڵ
ئەحمەد کاوە؛ تەمەن 4 ساڵ
پەیامنێری رووداو گوتی، ئەژین سابیر، دایکی منداڵەکانیش لە نەخۆشخانەی رۆژئاوایە لە هەولێر و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ