رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیچ داوایەکی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێبه‌ستە نهوتییەکانی هه‌رێمی کوردستان رەتنەکردووەتەوە و هیچ داوایەکی وا نەکراوە.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە کە گوایه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقی بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ره‌تکردووه‌ته‌وه."
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که هه‌ڵبه‌ستراو و دووره له راستی. هیچ کۆبوونه‌وه و داوایه‌کی وا نەکراوه، نه هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه."
دەقی روونکردنەوەکەی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکرده‌وه‌ته‌وه گوایه کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان!
لێره‌وه ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه که سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که هه‌ڵبه‌ستراو و دووره له ڕاستی. نه هیچ کۆبوونه‌وه و داوایه‌کی وا کراوه، نه هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه.
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ