رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمڕێژکراو لە ناحیەی تەکیە لە چەمچەماڵ کەوتەخوارەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
رۆژی سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، کاژێر نزیکەی 10 بەیانی، درۆنێک لە ئاسمانی ناحیەی تەکیە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بینرا و دواتر کەوتەخوارەوە.
نزار جەزا، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکەوە گوتی: "شایەتحاڵان و خەڵکی ناوچەکە دەڵێن، درۆنەکەیان بینیوە کە چەند جارێک بە ئاسماندا سووڕاوەتەوە و دواتر لە شاخی تەکیە کەوتووەتە خوارەوە."
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێکی ئەمنی باسی شوێنی ئاراستەکردنی درۆنەکانی نەکردووە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، پەیوەندیی بە ئاسایشی سلێمانییەوە کردووە و بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.
ئەمە چوارەمین درۆنە لەدوای جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەوێتەخوارەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ